پار ئەوکاتە سەروو 92 دۆلار بوو

نەوت لە خوار 72 دۆلارە

964+

وریا فەتاح

هەفتەى رابردوو بەگشتى نەوت رووى لە دابەزین بوو، بەڵام سەرەتاى ئەم هەفتەیە بە بەرزبوونەوە دەستیپێکرد و چووە سەرووى 72 دۆلار، کەچى ئەمڕۆ لە خوار ئەوەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.

بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 71 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

هەرچی نەوتی تێکساسە نرخی بەرمێلێکی 68 دۆلار و 31 سەنتە.

ساڵى رابردوو لە هەمان رۆژدا، برێنت لەسەرووى 92 دۆلار و تێکساس لە سەروو 90 دۆلارەوە، مامەڵەیان پێوە

تەشەنەکردن گرژییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بەرزى رێژەى نەوتى کۆگاکراوى ئەمەریکا لە هۆکارە سەرەکییەکانى گۆڕانکارییەکانن لە بەهاى نەوت لە جیهاندا.

ئەمە لە کاتێکدایە کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایگەیاند، ئامادەیە نەوتی كوردستان رەوانەی دەرەوە بكات، داوای كۆبوونەوەی بەپەلەش دەكات.

برێنت و ته‌كساس دابه‌زین و هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرا كراو...

برێنت و ته‌كساس دابه‌زین و هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرا كراوه‌