هەڵەبجە .. 30 پارچە چەک دەستی بەسەردا گیرا
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دەستی بەسەر نزیکەی 30 چەکدا گرتووە، بەڵام ئامادە نییە هیچ زانیارییەک لەبارەی شێوازی دەستبەسەرداگرتنیان بدرکێنێت.
تۆڕی964 لە زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە دەزانێت، ئەمڕۆ شەممە 15 دەمانچەی تورکی و 13 چەکی جۆری کڵاشینکۆف و سێ هەزار و 500 فیشەک لە ناحییەی تەوێڵەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە دەستیان بەسەردا گیراوە.
بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە تۆڕی964ـی راگەیاند: دوای دەستبەسەرداگرتنیان چەکەکان دراون بە بنکەی پۆلیسی تەوێڵە.
سەبارەت بەوەی ئەو چەکانە لەکوێ بوون و بەدەست کێوە بوون، وتەبێژەکەی پۆلیسی هەڵەبجە وتی: “هیچ زانیارییەکی ترمان نییە بۆ وتن جگە لە هەواڵی دەستبەسەرداگرتنەکەیان”.