خێرخوازێکیش بەڵێنی شتی دیکەی پێداون

قوتابخانەکەی تەقتەق لەجێی بلۆکەکان 300 رەحلەی بۆ دابینکرا

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

دوای ئەوەی 964 لە سۆشیاڵ میدیاکەی چەند وێنەیەکی قوتابخانەی قەرەناوی لە ناحیەی تەقتەق بڵاوکردەوە کە سێ پۆلی قوتابخانەکە لەسەر بلۆک وانەیان دەخوێند، ئەمڕۆ  پەروەردەی هەولێر بەڵێنی دا 300 رەحلەیان بۆ دابین بکات و خێرخوازێکیش بەڵێنی پێداون شتی دیکەیان بۆ دروسبکات.

ستار عەلی، بەڕێوەبەری قوتابخانەی قەرەناوی بنەڕەتی لە تەقتەق، بە 964ی وت، سێ رۆژ بوو قوتابی سێ پۆلیان لەسەر بلۆک وانەیان دەخوێند، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر لە رێگەی پەروەردەی کۆیەوە پەیوەندییان پێوە کردوون کە 300 رەحلەیان دابینکردووە.

وتیشی “پەروەردەی کۆیە پێیانوتین تا سبەی سێشەممە رەحلەکان بە دەستمان دەگات لە ئامادەیی کچانی قەرەناو رەحلەکان بهێنین و دواتر کە بە دەستتان گەیشت بۆیان ببەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد دوای بڵاوبوونەوەی کێشەی قوتابخانەکەمان خێرخوازێکیش پەیوەندی پێوەکردوون و لەسەر ئەرکی خۆی چوار شوێنی دەستشۆر و سەرئاویان بۆ دروست بکات.

قوتابخانەی قەرەناوی بنەڕەتی، بەهۆی ئەوەی دەوامی قوتانخانەیەکی دیکە لەگەڵ بیناکەیان هەبوو ئەو کێشەیان بۆ دروست بوبوو.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

گەڕەکێکی کۆیە 10 ساڵە هەیە و قوتابخانە و نەخۆشخانەی نیی...

گەڕەکێکی کۆیە 10 ساڵە هەیە و قوتابخانە و نەخۆشخانەی نییە