هەولێر

بەشی CT – SCAN لە نەخۆشخانەى رزگارى کرایەوە

964+

توانا نەقی

بە تێچووی زیاتر لە ملیارێک دینار بەشی سیتی سکان (CT – SCAN) لە نەخؤشخانەی رزگاری هەولێر کرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئامێرەکە دانراوە و سوودی زۆر بە هاوڵاتیانی هەولێر دەگەیەنێت، هەر ئەوەنا بەڵکو چەند خزمەتگوزارییەکی دیکەی تەندروستی دابینکراوە.

تێچووی دانانی ئامێری سیتی سکان لە نەخؤشصانەی رزگاری پێکهاتوو لە بڕی 1 ملیار و 177 ملیۆن و 500 هەزار دینار.

ئاماژە بەوەشکراوە، جگە لە دابینکردنى ئامێرى سیتى سکان جۆرى (128slice) مۆدێل 2023 و دابینکردنى دوو سۆنەرى پێشکەوتوو و هۆڵى (Work Station) کە لە چەند شاشەیەکى تەلەفزیۆنى پێکهاتووە و بەشەکانى تیشک و سۆنەرى پێکەوە بەستووە، جگە لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکى گرنگ بە هاوڵاتییان، بە کاردێت بۆ راگۆڕینەوەى نێوان پزیشکانى پسپۆر و توێژینەوەى زانستی بۆ قوتابیانى کۆلێژى پزیشکى.

چەندین خزمەتگوزاری و تەندروستی لە سنووری دهۆک ئەنجام د...

چەندین خزمەتگوزاری و تەندروستی لە سنووری دهۆک ئەنجام دەدەرێت