"پڕۆسەکە بە خێرایی جێبەجێ بکرێت"

دەست بە راییکردنی مامەڵەی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی پەروەردە داوا دەکات دەست بە راییکردنی مامەڵەی مامۆستایانی گرێبەست بکرێت.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە نووسراوێکدا کە ئیمزای ئالان حەمە سەعید وزیری پەروەردەی لەسەرە و ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی کردووە، داوا دەکات دەست بکرێت بە راییکردنی مامەڵەی مامۆستایانی گرێبەست و پڕۆسەکە بە وردی و بەخێرایی جێبەجێ بکرێت.

دەشڵێت، دەبێت بەپێ چەند خاڵێک دۆسیەیان بۆ بکرێتەوە، کە یەکێک لە خاڵەکان، ئاماژە بەوەدەکات، مامۆستا دەبێت بەڵێننامەیەک پڕبکاتەوە سەبارەت بەوەی کە لە هیچ دامودەزگایەکی حکومەت موچە وەرناگرێت.

وێنەیەکی نووسراوەکە لە خوارەوە:

فەرمانی وەزاری بۆ بە گرێبەستکردنی وانەبێژان دەرچوو

فەرمانی وەزاری بۆ بە گرێبەستکردنی وانەبێژان دەرچوو