له دواى شاره‌زوور و پێنجوێن
بۆ یه‌كه‌مجار درۆنى كشتو‌كاڵى له پارێزگاى دهۆك به‌كارهێندرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى دهۆك ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار درۆنى كشتو‌كاڵى له سنوورى پارێزگاكه‌یان له‌لایه‌ن جوتیارێكه‌وه به‌كارهێندراوه و ئه‌وانیش ئاماده‌ى به‌كارهێنانه‌كه بوونه.
له هه‌رێمى كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار له سنوورى شاره‌زوور، دواتریش له پێنجوێن درۆن بۆ كاروبارى كشتو‌كاڵى به‌كارهێندراوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك، باسی له‌وه‌كردووه، درۆنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ بۆ كارى رشاندنى ده‌رمان بۆ به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى له‌لایه‌ن جوتیارێكه‌وه له سنوورى شاریا به ناوى فه‌له‌ر فه‌رهاد به‌كارهێندراوه.
هانى جوتیارانى دیكه‌شیان داوه سوود له ته‌كنه‌لۆژیا و زانست وه‌ربگرن بۆ كارى كشتو‌كاڵى و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پاڵپشتى و هاوكاریان بۆ جوتیاران دووپاتكرده‌وه.