رەنجی چەند ساڵەی ئاژه‌ڵدارێكى بەفیڕۆ برد

گورگ 80 سەر مەڕ و بزنی له‌ گوندێكی سه‌نگاودا خنكاند

964+
عەزیز گۆپتەپەیی – چه‌مچه‌ماڵ

له‌ گوندێكی ناحیەی سەنگاو، گه‌له‌گورگێك په‌لامارى بزن و مه‌ڕى هاوڵاتییه‌كی دا و لەناو 100 سەره‌ مەڕ و بزن 80ـى لێ خنكاندن، شوانكارێكیش ده‌ڵێت، یه‌كه‌مجاره‌ گورگ په‌لامارى ئاژه‌ڵه‌كانى بدات.
رووداوى په‌لاماردانه‌كه‌ له‌ گوندى قەڵای شێخ رەشید لە ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، درەنگانی شەو رابردوو روویداوه.
ئیسماعیل حەمە رەشید شوانکار و دانیشتوی گوندەکەیە، به‌ 964ـى وت، مه‌ڕ و بزنه‌كان هى هاوڵاتییه‌كى گوندەکەیانە بەناوی بەکر مەعروف، کە تەنها بژێوی ژیانی لەسەر ئەو ئاژەڵانه‌وه‌ بووە.
وتیشی “ئەو 20 سەرەی کە ماون پزیشکی تایبەتیان هێناوەتە گوندەکە بەڵام پێی وتون هیچ چاره‌یه‌كیان نیە چونكه‌ برینەکانیان سەختە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، درەنگانێکی شەوى رابردوو مه‌ڕ و بزنه‌كان لە شوێنی خۆیان چونەتە دەرەوە بەڵام پێیان نەزانیوە، کاتێک بەیانی هەڵدەستن دەبینن تەنانەت یەک سەر مەر و بزن، لە شوێنی خۆیان نەماون کاتێک دەچن بۆ سۆراغیان دەبینن کۆمەڵ کۆمەڵ لە دۆڵێکدا خنکێندراون.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ قه‌ره‌داغ گه‌له‌گورگ رانه‌مه‌ڕێكى هه‌ڵدڕی

له‌ قه‌ره‌داغ گه‌له‌گورگ رانه‌مه‌ڕێكى هه‌ڵدڕی