به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه: كۆمپانیاى جێبه‌جێكار هۆكاره
هاوڵاتیانى خه‌له‌كان و گونده‌كانی ده‌ڵێن “رێگاى رانیه – دوكان داده‌خه‌ینه‌وه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتیانى دانیشتووى دۆڵی خه‌له‌كان و گونده‌كانی هۆشدارى ده‌ده‌ن، له ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوودا رێگاى سه‌ره‌كیى رانیه – دوكان داده‌خه‌نه‌وه، چونكه ده‌ڵێن، حكومه‌ت به‌ڵینى پێداون به‌ڵام جێبه‌جێى نه‌كردووه، بەڵام به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خەله‌كان ده‌ڵێت “كۆمپانیای جێبه‌جێكار هۆكاره”.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه هاوڵاتیانى ئه‌م گوندانه بڵاویانكردووه‌ته‌وه، رۆژى 1.10.2024 رێگا‌كه داده‌خه‌نه‌وه، داواش له خه‌ڵكی پیشده‌ر و بیتوێن ده‌كه‌ن، پاڵپشت و هاوكاریان بن بۆ ئه‌وه‌ی دووسایده‌كه ته‌واوبكرێت و رێژه‌ی و ژماره‌ی قوربانیانی رێگاكه‌ش كه‌مبكرێته‌وه.
ده‌شڵێن “دوای زیاتر له 13 ساڵ له بڕیاری به دووسایدكردنی رێگای رانیه – دوكان تائێستا نه‌توانراوه یه‌ك سایدیش ته‌واو بكرێت”.
هێدی زۆراب نوێنه‌رى هاوڵاتیانى خۆپیشانده‌ر به 964ـى وت، بریاری داخستنه‌وه‌ى رێگا‌كه ناچارییه، چونكه دوای چه‌ندین به‌ڵێندانی بێكردار هیچیان نه‌كردووه و ئه‌وانیش ناچارن ئه‌و كاره بكه‌ن.
وتیشی “ئه‌مجاره‌یان تا كردار له به‌رپرسان نه‌بینین رێگا‌كه ناكه‌ینه‌وه”.
لای خۆیه‌وه، كامه‌ران عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خه‌له‌كان نه‌یشارده‌وه، كه به‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ى خه‌ڵكی خه‌له‌كان ئاگادار نه‌بێت، به‌ڵام به 964ـى وت “كۆمپانیاى جێبه‌جێكار خۆى له ته‌واوكردنى رێگا‌كه ده‌دزێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، دوایین جار كه خه‌ڵكه‌كه رێگاكه‌ى داخست، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه بانگهێشتى كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى كرد كه پێویسته به زووترین كات كاره‌كانى رێگاى رانیه – دوكان ته‌واو بكات، به‌ڵام كۆمپانیاكه تا ئێستاش نه‌یكردووه.
وتیشی “ئه‌مڕۆ قسه‌م له‌گه‌ڵ وه‌زیر كرد كه خه‌ڵكه‌كه رێگا‌كه داده‌خه‌نه‌وه، ئه‌ویش وتى له‌گه‌ڵ كۆمپانیا قسه‌ده‌كاته‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌كه”.
روونیشیكرده‌وه، له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش كۆمپانیا ده‌ستی به‌كار نه‌كرده‌وه، ئه‌وا له‌لایه‌ن وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، یان ئه‌وه‌تا پڕۆژه‌كه‌ى لێوه‌رده‌گیرێته‌وه یان سزاى پێبژاردنى بۆ ده‌كات.