هەر لە لوبنان دەبێت

سەرچاوەیەك لە حزبوڵا: حەسەن نەسڕوڵا لە عێراق نانێژرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرچاوەیەك لە حزبوڵای لوبنانی رایگەیاند، ئەو هەواڵانە راست نین كە دەوترێت تەرمی حەسەن نەسڕوڵای ئەمینداری گشتیی حزبەكە، كە شەوی هەینی لە لایەن ئیسرائیلەوە كوژرا، لە عێراق و لە شاری نەجەف بنێژرێت.

سەرچاوەكەی حزبوڵا بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی راگەیاندووە، نەسڕوڵا هەر لە لوبنان دەنێژرێت، بەبێ ئەوەی وادەی ناشتنەكە ئاماژە پێبدەن.

شەوی هەینیی رابردوو لە بۆردمانی فڕۆكەكانی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای حزبوڵا لە باشووری بەیرووت، حەسەن نەسڕوڵای ئەمینداری گشتیی حزبەكە و ژمارەیەك لە ئەندامانی حزبەكە، هەروەها بەرپرسێكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێرانیش كوژران.

هاوكات دوێنێ شەممە هەواڵی كوژرانی نەسڕوڵا لە لایەن ئیسرائیل و حزبوڵاشەوە پشتڕاستكرایەوە.

تەرمى حەسەن نەسڕوڵا دەرهێنرایەوە

تەرمى حەسەن نەسڕوڵا دەرهێنرایەوە