"پشتیوانیکردنی هاوبەشانمان"

ئەمریكا كەلوپەلی پووچەڵكردنەوەی بۆمب بۆ ئاسایشی كوردستان دابین دەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمریكا لە رێگەی دوو ئۆفیسی سەر بە وەزارەتی دەرەوە، كەلوپەلی تایبەت و پێویست بۆ پووچەڵكردنەوەی بۆمبی چێنراو بۆ ئاسایشی كوردستان دابین دەكەن.

پەیجی فەرمیی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە 29.9.2024 بڵاویكردەوە، ئۆفیسی پڕۆگرامەکان لە نووسینگەی دژەتیرۆر و ئۆفیسی نووسینگەی ئاسایشی دیپلۆماسی بۆ هاریکاریی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، کە هەردوو نووسینگەکە سەر بە وەزارەتی دەرەوەن، کەلوپەلی تایبەت بە پووچەڵکردنەوەی بۆمبی چێندراویان پێشکەشی ئاسایش کرد.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، دابینكردنی ئەو كەلوپەلانە بە مەبەستی پشتیوانیکردنی هاوبەشانمانە لە ئاسایش.

كونسڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر، راگەیاندراوەكەی بە كورتی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بە بڕ و جۆری كەلوپەلەكان نەكردووە.

ئەمریكا: هێشتا هەڕەشە لەسەر سەقامگیریی عێراق هەیە

ئەمریكا: هێشتا هەڕەشە لەسەر سەقامگیریی عێراق هەیە