هەواڵەکان

دانیشتووانی زەیتون سیتی لە ئیدارەکەیان نیگەرانن و ئاوی بەنداوی دوکانێش چاک زیادی کردوە لە چاو پاڕ ساڵ

+964

ژووری هەواڵ

دانیشتووانى زەیتون سیتى لە هەولێر دیسانەوە گردبوونەوە، ئەوان لە کۆمپانیاى وەبەرهێن تووڕەن، کە وەک پێویست خزمەتگوزارییەکان جێبەجێ ناکات، عەلی گردەسۆری، دانیشتووی گەڕەکەکەیە بە 964ـى وت،” کۆمپانیاکە لە شوێنى سەوزایى خانووى دروستکردووە، بەڵام نەیتوانیوە یەک قوتابخانە تەواو بکات، گوێ بۆ رەخنە و گلەییەکان ناگرێت”.

دانیشتووانی زەیتون سیتی دووبارە گردبوونەوە

دانیشتووانی زەیتون سیتی دووبارە گردبوونەوە

بەنداوی دوکان شەش مەتر و نیو، ئاوی زیاتر لە پارساڵ تێدایە، وا کوردستان نزیک دەبێتەوە لە وەرزی دابارین، کۆچەر جەمال، بەرێوەبەری بەنداوی دوکان بە 964ـی وت، ئەمساڵ نزیکەی سێ ملیار مەتر سێجا ئاو لە بەنداوی دوکاندا هەیە، بەڵام ساڵی رابردوو لەم کاتەدا نزیکەی دوو ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدابوو.

ئاوی بەنداوی دوکان ملیارێک مەتر سێجا زیادی کردووە

ئاوی بەنداوی دوکان ملیارێک مەتر سێجا زیادی کردووە

لیوایەکی هاوبەش بۆ سنووردارکردنى جموجۆڵەکانى چەکدارانى داعش، لەهەریەک لە ناوچەکانی پەڵکانە و غەڕە و قوڕی چای، لە سنووری نێوان دوزخورماتوو و کفری جێگیر کرا.

لیوایەکى هاوبەش لە سنوورى پەڵکانە جێگیر دەکرێت

لیوایەکى هاوبەش لە سنوورى پەڵکانە جێگیر دەکرێت

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بوو بە پێنج ملیۆن و 920 هەزار تمەن، بەڵام لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری حیزبوڵای لوبنان، بەهاکەی 230 هەزار تمەن دابەزی، ئێستا هەر 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە شەش ملیۆن و 150 هەزار تمەنی ئێرانی.

لەگەڵ تەرمەکەی نەسروڵا دۆزرایەوە تمەن داشکا

لەگەڵ تەرمەکەی نەسروڵا دۆزرایەوە تمەن داشکا