"ئەمساڵ تەرمی 40 کۆچبەر لە دەریا دەرهێنراونەتەوە"

لە پێنج ساڵدا نزیکەی 190 هەزار کۆچبەر دەستگیرکراون

964+

شۆڕش قادری

لە ماوەی پێنج ساڵدا نزیکەی 190 هەزار کۆچبەر دەستگیرکراون و ئەمساڵیش تەرمی 40 کۆچبەر لە دەریا دەرهێنراونەتەوە.

ماردین حەمید بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای لوتکە بە 964ـی وت، “بە پێی ئامارێک کە دەستمان کەوتووە،بە گشتیی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا زیاتر لە 190 هەزار کۆچبەر دەستگیر کراون، کاتێک هەوڵیان داوە لە دەریاوە بپەڕنەوە بەرەو یەکێتی ئەوروپا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 38 هەزار و 411 کۆچبەر دەستگیرکراون و 296  کەسیش دەستگیرکراون کە گومانیان لێدەکرێت قاچاخچی بن”.

“لە ساڵی 2024دا پاسەوانی کەناراوەکان تەرمی 40 کۆچبەریان لە دەریا دەرهێناوەتەوە”، ماردین حەمید وای وت.

وتیشی، “تورکیا بە خاڵی دەستپێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت بگەنە ئەوروپا، چ لە رێگای وشکانییەوە یان لە رێگای دەریاوە”.

بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای لوتکە ئەوەشی خستەڕوو، بە پێی بەدواداچوونەکانیان، حکومەتی تورکیا تا ئێستا 950  ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە و بۆ ئەمساڵیش 136 ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی و رێگەگرتن لە کۆچبەرانی نایاسایی تەرخان کردووە.

تەرمی 12 کۆچبەری کورد لە ئیتالیاوە گەڕێندرانەوە هەرێمی ...

تەرمی 12 کۆچبەری کورد لە ئیتالیاوە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان

کۆچبەرە کوردەکانی ئاوەکانی یۆنان رزگار کران

کۆچبەرە کوردەکانی ئاوەکانی یۆنان رزگار کران