گرژییەکان کاریان لە نرخەکەى کردووە

نرخى نەوت لە خوار 72 دۆلارە

964+

وریا فەتاح

دابەزینە بەردەوامەکانى رۆژانى رابردوو لە نرخى نەوت بەردەوامە، هەرچەندە ئەمڕۆ بەرز بووەتەوە، بەڵام لەسەر ئاستى هەفتانە دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.

بۆ ئەمڕۆ، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 71 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و لەسەر ئاستى هەفتانە بەڕێژەى 3% دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.

هەرچی نەوتی تێکساسیشە نرخی بەرمێلێکی 68 دۆلار و 18 سەنتە و لەسەر ئاستى هەفتانە بەڕێژەى 5% دابەزیوە.

تەشەنەکردن گرژییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بەرزى رێژەى نەوتى کۆگاکراوى ئەمەریکا لە هۆکارە سەرەکییەکانى گۆڕانکارییەکانن لە بەهاى نەوت لە جیهاندا.

ئەمە لە کاتێکدایە کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایگەیاند، ئامادەیە نەوتی كوردستان رەوانەی دەرەوە بكات، داوای كۆبوونەوەی بەپەلەش دەكات.

كۆمەڵەكە ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، بەو مەرجەی دڵنیایی بدرێت شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان بدرێت و مەرجە ئابووری و بازرگانییەکانیشیان بپارێزرێن.

برێنت و ته‌كساس دابه‌زین و هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرا كراو...

برێنت و ته‌كساس دابه‌زین و هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرا كراوه‌