موشەکێکی زەمینبڕ بەکارهاتووە

زانیاری نوێ لەسەر هەوڵی کوشتنی حەسەن نەسروڵا

964+

ژوورى هەواڵ

تائێستا هەموو شتێک تەمومژاوییەو روون نییە حەسەن نەسروڵا چی بەسەرهاتووە، ئیسرائیلییەکان دەڵێن ئەو شوێنەیان کردووەتە ئامانج کە نەسروڵای لێبووە، حیزبوڵاش بێدەنگەو هیچ ناڵێت، زانیارییەکی پشت راستنەکراوەش هەیە کە رەنگە بەرپرسێکی گەورەی فەیلەقی قودسی ئێرانی لەو هێرشەدا تیاچووبێت.

ئەمڕۆ هەینی دانیال هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای سەرکردایەتی حیزبوڵای لوبنانی لە زاحیەی خوارووی بەیروت، بەروونی نەیوت کێ لەو بارەگایەدا بووە تەنیا ئەوەندە نەبێت وتی ”ئامانجمان ئەو کەسانە بووە کە هەڕەشە لە هاوڵاتیانی ئیسرائیلی دەکەن”.

رادیۆی ئیسرائیل هەندێ زانیاری وردی لە بارەی هێرشەکەوە بڵاوکردووەتەوە، فڕۆکەیەکی ئێف 35 موشەکێکی زەمینبڕی بەکارهێناوە بۆ لێدان لەو بارەگایە کە دەکەوێیە ژێر باڵەخانەیەکی خوارووی بەیروت، ئامانجەکەش کوشتنی حەسەن نەسروڵای ئەمینداری گشتی حیزبوڵا بووە.

رادیۆکە دەڵێت: بە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان، پێدەجێت بەرپرسێکی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە کۆبوونەوەکەدا بووبێت و کوژرابێت، دەشڵێت هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە نییە کە ئاخۆ حەسەن نەسروڵا ماوە یان کوژراوە.

"کوژرانى حەسەن نەسڕوڵا رەت دەکرێتەوە"