سلێمانى

بە کۆنسێرت یادى رۆژى جیهانى گەشتوگوزار کرایەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

بە بەشدارى ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتیان و گەشتیاران، لە پارکى هەوارى شارى سلێمانى بە کۆنسێرتێک یادى رۆژى جیهانى گەشتوگوزار کرایەوە.

شاناز عارف، بەڕێوەبەرى گەشتوگوزارى سلێمانى بە 964ـى وت،” دەمانەوێت لە رێگەى ئەو چالاکیانەوە گەشتیارى زیاتر بۆ سلێمانى رابکێشین”.

باسى لەوەشکرد، پلانیان داناوە بۆ وەرزى زستان بە هۆى لەبارەى کەسوهەواى سلێمانى چالاکى وەرزشى خلیسکێنەى سەر بەفر ئەنجام بدەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کۆنسێرتی گوزەرێک بە نێو ئاواز و میلۆدییەکانی حەسەن زیر...

کۆنسێرتی گوزەرێک بە نێو ئاواز و میلۆدییەکانی حەسەن زیرەک سازکرا