ئیسرائیل گومانى هەیە کوژرابێت

“کوژرانى حەسەن نەسڕوڵا رەت دەکرێتەوە”

964+

وریا فەتاح

میدیا لوبنانییەکان لە زارى بەرپرسانى حیزبوڵڵاوە، کوژرانى حەسەن نەسڕوڵا رەتدەکەنەوە.

دواى ئەوەى سوپاى ئیسرائیل چەند ناوچەیەکى باشورى بەیروتى بۆردومانکرد، میدیاکانى ئیسرائیل باسیان لەوەکرد گومان دەکەن حەسەن نەسڕوڵا کوژرابێت.

لە وڵامى ئەو دەنگۆیانەدا، میدیاکانى لوبنان لە زارى بەرپرسانى حیزبوڵڵاوە رەتیان کردەوە کە نەسڕوڵا کوژرابێت.

میدیاکان باسیان لەوەشکردووە، بەزوترین کات حیزبوڵڵا روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە.

لاى خۆیەوە ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز لە زارى سەرچاوەیەکى نزیک لە حیزبوڵڵا بڵاوى کردەوە، دوای زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی باشووری بەیروت، حەسەن نەسروڵا، لە ژیاندایە.

"وتارەکەی حەسەن نەسڕوڵا دروشمبازی بوو"