"دوای بەدواداچوونی ورد"
لە کەرکوک “تیرۆریست”ێکی داواکراو دەستگیر کرا
964+
شۆڕش قادری
پۆلیسی فیدڕاڵی “تیرۆریست”ێکی داواکراوی لە کەرکوک دەستگیر کرد.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی یەکەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی بۆ دەستگیر کردنی داواکراون و رادەستکردنیان بە دادگا، تۆمەتبارێک لە گوندی هۆر سەفین لە ناحیەی عەباسی کەرکوک دەستگیر کراوە.
“ئەو تۆمەتبارە لەلایەن لیوای 12، فیرقەی سێ و دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی هەوڵگری ورد، لە شوێنی نیشتەجێبوونی دەستگیر کراوە”، وەزارەتی ناوخۆی عێراق وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە، تۆمەتبار رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراوە.