سکاڵایان لەسەر چەند شوێنێک تۆمارکردوە

کارەبای سلێمانی ئاگاداری کاندیدەکان دەکاتەوە لەحیم بەکارنەهێنن

964+

دیلان محەمەد جەزا

کارەبای سلێمانی ئاگاداری کاندیدان و پارتە سیاسیەکان دەکاتەوە، لە کاتی هەڵواسینی پۆستەری بانگەشە بە ستونەکانی کارەباوە لەحیم بەکارنەهێنن لەبەر ئەوەی زیان بە ستونەکان دەگەیەنێت.

سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964 وت، بەکارهێنانی لەحیم بۆ هەڵواسینی پۆستەرەکان زیان بە ستونەکان دەگەیەنێت و گەڵبەنایزەکە دەسوتێنێت.

وتیشی “هەڵواسینی پۆستەر بە ستونەکانی کارەبا جوڵە دروست دەکات و بەهۆیەوە فنجانی کارەباکان دەشکێن”.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا سکاڵایان لەسەر چەند شوێنێک تۆمارکردوە کە بە لەحیم پۆستەریان بە ستونەکانەوە هەڵواسیوە، داوا دەکەن بە تەل پۆستەرەکان هەڵبواسرێت و دوای بانگەشە لێبکرێنەوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

بەهۆی سەرپێچییەوە کارەبای سلێمانی زیاتر لە 85 ملیۆن دین...

بەهۆی سەرپێچییەوە کارەبای سلێمانی زیاتر لە 85 ملیۆن دیناری دەستکەوتووە