راپەڕین

بەسەر بڕینی داری سروشتییەوە گیرا و قۆڵبەست كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پۆلیسەكانی بنكەی سەركەپكان كەسێكیان دەستگیر كرد، كە دارێكی سروشتی بڕیوەتەوە و بەسەر كارەكەیەوە گرتوویانە، كە پیكابێكیشی پێبووە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین ئەم ئێوارەیە بڵاویكردەوە، مەفرەزەیەكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەركەپكان، سەر بە گوندی گوڵان، هاوڵاتییەكیان دەستگیر كرد، كە دارێكی سروشتی بڕیوەتەوە، ئەوانیش راستەوخۆ بەسەر كارەكەوە گرتوویانە.

سەرچاوەكە دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار رێکخـرا و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی .

هاوكات بەپێی ئەو وێنانەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین لە پەیجی خۆیان لە فەیسبووك بڵاویان كردووەتەوە، كابرای داربڕ پیكابێكی نیسانی پێبووە و دارەكەشی باركردووە، بەڵام بۆی نەچووەتەسەر و پۆلیس بەسەریانداداوە.

لەسەر بڕینى دار دوو کەس دەستگیرکران

لەسەر بڕینى دار دوو کەس دەستگیرکران