پابەندبن دەنا سزا دەدرێن

کۆمسیۆن لە رێگەی لیژنەیەکەوە سەرپێچی کاندیدەکان تۆماردەکات

964+

دیلان محەمەد جەزا

کۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاگاداری سەرجەم کاندید و پارتە سیاسیەکان دەکاتەوە لە کاتی هەڵواسینی پۆستەر و وێنەکانیان پابەندی رێنماییەکانی کۆمسیۆن بن.

ئامانج عەزیز بەرێوەبەری گشتی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە سلێمانی بە 964 وت، پێش دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن سەرجەم لایەنەکان ئاگادار کراونەتەوە لەگەل شارەوانی سەرجەم ناوچەکان پابەندی رێنماییەکانی بانگەشە ببن.

باسی لەوەشکرد، لیژنەیەکیان پێکهێناوە تایبەت بە سەرپێچی کاندیدەکان بەتایبەتیش لە کاتی هەڵواسینی وێنەی بانگەشە و رۆژانەش لیژنەکە راپۆرتی خۆی بەرز دەکاتەوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

کۆمسیۆن بەدواداچوون بۆ شایستەیی کاندیدەکانی پەرلەمان...

کۆمسیۆن بەدواداچوون بۆ شایستەیی کاندیدەکانی پەرلەمانی هەرێم دەکات