هۆمەر دزەیی وادەڵێت
“خۆزگە نوێ ناکەمەوە و ناتوانم وەک خۆی بیڵێمەوە”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
هونەرمەند و نوسەر هۆمەر دزەیی، دوای 88 ساڵ تەمەن سەرقاڵی چاپکردنی دوو کتێبی نوێیە و مژدەی بڵاوکردنەوەی چەند بەرهەمێکی نوێش بە هەوادارانی دەگەیەنێت.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 هۆمەر دزەیی رەتیدەکاتەوە بەرهەمی خۆزگە نوێ بکاتەوە، پێی وایە یادگاریەکی جوانە و لای خەڵک ماوەتەوە و ئەگەر ئێستا بیڵێتەوە ناتوانێت وەک خۆی پێشکەشی بکات، باس لەوەشدەکات کە زۆر سەرقاڵە بە کتێبەکانییەوە و دواتریش چەند بەرهەمێکی نوێی دەبێت.
هۆمەر دزەیی، لە ساڵی 1936 لە گوندی دووگردکانی دەشتی هەولێر لەدایکبووە و نزیکەی 50 ساڵ لە ئەوروپا ژیاوە و خاوەنی چەندین بەرهەم و ئەلبومی تایبەتی خۆیەتی.