رەمەزان لە 964 دەردەكەوێت

“عالەم فەقیرە و با ببنە خاوەنی سەیارەی خۆیان”

964+

ژووری هەواڵ

لەم ماوەیەدا لە سۆشیال میدیا قسەوباسێك هەیە كە بووەتە ترێند، ئەویش دەستەواژەی “عالەم فەقیرە”، خاوەنی ئەو دەستەواژە بەناوبانگە بووەتە بابەتێكی گەرم و ڤیدیۆی ئەو كەسەش خەڵك دەستاودەستی پێدەكەن.

خاوەنی ئەو قسەیە رەمەزان محەمەدە، كە لە ناحیەی رۆڤیا پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەیە و خەریكی مەزادكردنی ئۆتۆمبێلی كۆن و هەرزانە و بە قسە خۆشەكانی بووەتە جێی سەرنجی خەڵك، لە هەمان كاتدا بینەرێكی زۆریشی لە مەیدانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكان و هەروەها لە سۆشیال میدیاش هەیە.

964 سەردانی رۆڤیای كرد و رەمەزان محەمەدی لە نزیكەوە بینی.

رەمەزان حەزدەكات خەڵكی فەقیر ببەنە خاوەن سەیارە و ئەویش لە مەزادەكاندا ئیشیان بۆ ئاسان دەكات، چونكە وەك خۆی دەڵێت، “عالەم فەقیرە”.

هۆڵیود فت و سەدام حوسێنیش بووەتە ترێند

هۆڵیود فت و سەدام حوسێنیش بووەتە ترێند