شەقامی گوندێکی دروستدەکرێت

گوندەکانی پیرمام دەبنە خاوەنی چوار قوتابخانەی شەش پۆلی

964+

ژووری هەواڵ

لە پیرمام رۆژێک پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن، بەردی بناغەی چوار قوتابخانەی شەش پۆلی دانرا، هەریەکەو بۆ گوندێکی سنورەکە دروستدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 24.9.2024، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند، لە گوندەکانی گراو، سێوکە، خەتێ، و سێکانی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام درانرا.

تێچووی هەر چوار قوتابخانەکە بە یەک ملیار و 318 ملیۆن دینار دیاریکراوە لەسەر پرۆژەی سندوقی کۆمەڵایەتی بۆ پەرەپێدان بە قەرزی بانکی نێو دەوڵەتی پرۆژەکان بنات دەنریت.

هەر ئەمڕۆ لەگەڵ ئەو چوار قوتابخانەیە پرۆژەی دروستکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گوندى گڕاو و ئاوەڕۆ لە پیرمام راگەیەندرا و ئەویش تێچووەکەی زیاتر لە 836 ملیۆن دینارە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دانانی بەردی بناغەی دروستکردنی شەقامەکانی گوندەکە لەکاتێکدایە کارەکانی ئەو پرۆژەیە بەڕێژەی 50٪ تەواو بووە.

بۆیەکەم جار نەشتەرگەریەکی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی پیرم...

بۆیەکەم جار نەشتەرگەریەکی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی پیرمام ئەنجامدرا