لە دوبز

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چیندراوەوە دوو ئەفسەر گیانی لەدەستدا و دووی دیکە بریندارن

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

لە گوندێکی قەزای دووبز بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سوپای عیراقیدا تەقیەوە و دوو ئەفسەر کوژرا و دووی دیکەش بریندار بوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 4.9.2024 لە بەرزاییەکانی چیای غەڕەی سەر بە قەزای دووبز بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازانی عیراق لەکاتی پشکنینی ناوچەکەدا تەقیەوە و دوو ئەفسەر کوژران و دوو دیکەش بریندار بوون، سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

سەرچاوەیەکی باوڕپێکراو لە لیوای 32ـی سوپای عیراقی بە 964ـی وت، تیمێکی ئالیاتی هەواڵگری فیرقەی هەشتی پیادەی سەر بە لیواکەیان لەکاتی روماڵکردنی ناوچەکە بۆمبێکی چێندراو پێیاندا تەقیەوەتەوە، بە هۆیەوە موقەدەم لەیس هیلالی بەڕێوەبەری بەشی هەواڵگری فیرقەی هەشت کوژرا
و ئەفەسرێک وسەربازێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

وتیشی، ئەو بۆمبە چێندراوە بۆ سەردەمی شەڕی داعش دەگەڕێتەوە کە دەستیان بەسەر ئەو ناوچەیەدا گرتبوو.

عەدنان ئەحمەد ئێشکگری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکوک بە 964ـی وت، ئێستا دوو تەرم و دوو برینداری سوپای عیراقی گەیشتە نەخۆشخانەکەیان و دەست بەجێ تەرمەکان رەوانەی هۆبەی پزیشکی داد کراوە.

بەرزایەکانی گوندی غەڕە دەکەوێتە رۆژئاوای شاری کەرکوک و سەر بە قەزای دووبزە-، ئەو بەرزایانە چەکدارانی داعش دەستیان بەسەردا گرت بوو دواتر لە لایەن هێزەکانی پێشمەرکە و پارتی ئازادی ساڵی 2016 کۆنتڕۆڵ کرایەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

 سوپاى عێراق بە فڕۆکەیەکى جیاواز مۆڵگەیەکى داعشى وێرا...

 سوپاى عێراق بە فڕۆکەیەکى جیاواز مۆڵگەیەکى داعشى وێران کرد