زیانی گیانی نییە

گوللـەتۆپێک لە باخچەی ماڵێکی گوندی گوهەرزێ کەوتەخوارەوە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

گوللـەتۆپێک لە باخچەی ماڵێکی سەنتەری گوندی گوهەرزێ کەوتەخوارەوە و موختاری گوندەکەش دەڵێت، زیانی بە سێ ماڵی گوندەکە گەیاندووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 24.9.2024 لە نزیک کاتژمێر  2:35 دەنگێکی بەهێز لە ناو گوندەکە بیسترا، دواتر دەركەوت گوللـەتۆپێک لە ناو ماڵەکاندا کەوتووەتەوە خوارەوە، باش بوو زیانی  گیانی نەبوو.

ئەحمەد سەعدوڵا، موختاری گوندی گوهەرزێ بە 964ـی وت، گوللـەتۆپێک لە باخچەی ماڵێک کەوتووە خوارەوە و زیان  بە سێ ماڵی گوندەکە گەیشتووە.

وتیشی، زیان بە باخچەی ماڵەکە و داری بەرهەمدار كەوتووە و پەنجەرەکانی ماڵێکی دیکە شکاون، بەوهۆیەوە تانکی نەوتی ماڵەكەش کون بووە و دیواری ماڵەکانی دیکە و گەراجەکێكیش زیانیان پێگەیشتووە.

“بە بەردەوامی شەڕەتەقە و بۆردومان لە دەوروبەر و شاخەکانی گوندەکە هەیە، بەڵام ئەمجارە گوللـەتۆپەکە لە ناو سەنتەری  گوندی گوهەرزێ کەوتەخوارەوە”، ئەحمەد سەعدوڵا وای وت.

گوندی گوهەرزێ دەکەوێتە ناحیەی دێرەلوک لەسنووری قەزای ئامێدی ، زیاتر لە 150 ماڵی تێیدایە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

نزیک بناغەی بەنداوی باکورمان بۆردومان کرا

نزیک بناغەی بەنداوی باکورمان بۆردومان کرا