لێکۆڵینەوە لە تاوان دەکەن
کفری هۆبەی تاوانی کردەوە و پۆلیسە شەهیدەکانی لە یاد نەکرد
964+
ئەحمەد مستەفا
هۆبەی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی کفری سەر بە بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە کرایەوە، نەقیبێکی پۆلیس وەک ئەفسەری بنکەکە دیاری کرا.
خەڵک و خانەوادەی بەشێک لەو پۆلیسە شەهید و کۆچکردووانەی کفری، کە ژمارەیان 24 کەسە و گیانیان بەخشیوە ئامادەی کردنەوەی بنکەکە بوون.
هەر ئەمڕۆ پۆلس و ئەفسەر بۆ بنکەکە دیاری کران و سەر بە پۆلیسی گەرمیان دەبن، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ 24.9.2024 ئاماژەی بەوەکردووە، بە هەوڵی بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان کردنەوەی ئەم هۆبەیە و نوێکردنەوەی بینا و دابین کردنی پێداویستیەکانی سەری گرتووە.
بە کردنەوەی ئەو بنکەیە، هەر تاوان و رووداوێک لە ناوچەکە رووبدات، یان رێکاری لێکۆڵینەوە و داوا تۆمارکردن دانیشتووانی ناوچەکە دەتوان هانا بۆ بنکەکە ببەن، پۆلیس گەرمیان دەڵێت، ئەوە ئاسانکارییە بەڕووی هاوڵاتییاندا.
لەگەڵ کردنەوەی هۆبەکەدا، پـەردە لەسەر تابلۆی شەهیدانی پۆلیس لادراو رێزلێنانی قارەمانی و وەفا درایە وارسی شەهیدان، هەروەها بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان، نەقیب ئارام غالب عەزیز-ی وەک ئەفسەری هۆبەکە دیاری کرد.
دیمەنی کردنەوەی هۆبەکە؛