یەک ئۆنسى بە 2628 دۆلارە

نرخی زێڕ بەرزە و لە کڕین نایە

964+

وریا فەتاح

بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ وەستانى نییە و هەر رۆژێکى نوێ لە رۆژێک پێش خۆى بەرزتر دەبێتەوە، بۆ ئەمڕۆش گەیشتووەتە ئاستێک کە پێشتر وێنەى نەبووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 24.9.2024، نرخى یەک ئۆنسى زێڕ 2628 دۆلارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێریش نرخی زێڕی بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە بڵاوکردووەتەوە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 645 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 590 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 565 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 485 هەزار دینارە.

پێشتر هەندرێن وەرتى، سەرۆکى سەندیکاى زێڕنگرانى هەولێر بە 964ـى وتبوو،” بەرز بوونەوەى نرخى زێڕ پەیوەندى بە سوودى بانکییەوە هەیە، کە ئەمریکا مامەڵەى پێوە دەکات و بەنیازە بیهێنێتە خوارەوە، بۆیە ئەو پلانەى هەیە بۆ کەمکردنەوەى سوودى بانکى بە رێژەى 0.5%، وا لە خەڵک دەکات دۆلار لە بانک دانەنێت بۆ سوودێکى کەم، بەڵکو بچێت مامەڵەى پێوە بکات، بۆ ئەوەش باشترین بازاڕ بازاڕى زێڕە”.

روونیشى کردەوە، بەهۆى کەمکردنەوەى سوودى بانکى خەڵک رووى لە کرینى زێڕ کردووە.

لە بارەى کڕین و فرۆشتنى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان، هەندرێن وەرتى روونى کردەوە، خەڵکیش دەزانێت زێڕ روو لە بەرز بوونەوەیە بۆیە کڕین زیاترە تا فرۆشتن.

یەک ئۆنسە زێڕ 2600 دۆلارى تێپەڕاند

یەک ئۆنسە زێڕ 2600 دۆلارى تێپەڕاند