گەرمیان

تەرمى گەنجە خنکاوەکەى رووبارى سیروان دۆزرایەوە

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

دواى چوار رۆژ لە خنکانى، تەرمى گەنجە خنکاوەکەى رووبارى سیروان دۆزرایەوە و بوو بە پێنجەم حاڵەت کە ئەمساڵ لە سنوورى گەرمیان خنکابێت.

ئەنوەر ئیبراھیم، سەرپەرەشتیاری تیمی غەواس لە بەرگری شارستانی گەرمیان بە 964ـى وت،”کەمێک پێش ئێستا تەرمی ئەو گەنجەمان دۆزیەوە کە رۆژى 21ـى ئەم مانگە لە رووبارى سیروان و لە نزیک گوندى شێخ لەنگەر، خنکا بوو”.

ئاشکراشى کرد، تەرمەکە بە دوورى 10 کیلۆمەتر لەو شوێنەى لێى خنکا بوو، دۆزراوەتەوە.

رۆژى 21.9.2024 گەنجێکی دانیشتوی ناحیەی رزگاری بە ناوی ئەحمەد حوسێن تەمەن 37 ساڵ لەگەڵ ھاوڕێیەکی لە نزیک گوندی شێخ لەنگەر چووە سەر رووباری سیروان بە مەبەستی مەلەکردن و خنکا.

بەوتەى وتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا پێنج کەس لە رووباری سیروانـدا خنکاون و سێ کەسیش لە خنکان رزگار کراون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گەڕان بەدوای تەرمی ئەو گەنجەی لە رووباری سیروان خنکا ب...

گەڕان بەدوای تەرمی ئەو گەنجەی لە رووباری سیروان خنکا بەردەوامە