"كه‌له‌به‌ره"ـى پێده‌ڵێن و كیلۆمه‌ترێكه
به‌ر له‌وه‌ى باران ببارێت رێگه ته‌نگه‌به‌ره‌كه‌ى خاڵخاڵان رێكده‌خرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانیى كۆمه‌ڵگه‌ى خاڵخاڵان، ده‌ستى به رێكخستن و پاككردنه‌وه‌ى رێگا ته‌نگه‌به‌ره‌كه‌ى “كه‌له‌به‌ره” كردووه كه ساڵانه له‌كاتى وه‌رزى زستان كێشه‌و گرفت بۆ هاتوچۆى شۆفێران دروست ده‌كات.
درێژى ته‌نگه‌به‌رى ئه‌م رێگایه 400 مه‌تره و به‌رزى ته‌نیشته‌كانیشی نزیكه‌ى 30 مه‌تر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا شاره‌وانى پاكی ده‌كاته‌وه به درێژایی یه‌ك كیلۆمه‌تره.
رێگاى “كه‌له‌به‌ره” كه به كۆمه‌ڵگه‌ى خاڵحاڵان تێده‌په‌ڕێت، كه‌ركوك به ناحیه‌ى ته‌قته‌ق و قه‌زاى كۆیه و ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌به‌ستێته‌وه.
ئازاد عاسی، سه‌رۆكى شاره‌وانیى خاڵخاڵان، به 964ـى وت، ماوه‌ى سێ رۆژه ده‌ستیان به رێكخستنه‌وه و پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و رێگایه كردووه و هێشتا چه‌ند رۆژێكی دیكه‌شیان پێویسته كه به ته‌واوى پاكی بكه‌نه‌وه.
وتیشی “هه‌رچه‌نده كارى پاككردنه‌وه‌ى رێگاكه له به‌رپرسیارێتى شاره‌وانی نییه و پێویسته رێگاوبانى كه‌ركوك ئه‌م كاره بكات، به‌ڵام وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ وه‌رزى زستان ئێمه كردوومانه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، تیم و ئامێره‌كانى شاره‌وانى و کۆمپانیای ئانزۆ کۆنستراکشن و خێرخوازێکیش هاوكارن بۆ پاككردنه‌وه‌ى رێگاكه.
ساڵى پاریش له مانگى ئایار، رێگاوبانى كه‌ركوك راسپاردرابوو رێگاكه‌یان پاككرده‌وه و به‌شێكیشیان فراوان كرد.
ناحیەی خاڵخاڵان دەکەوێتە سنووری شوانى سه‌ر به قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، لە رووی جوگرافییەوە سەر بە پارێزگای کەرکوکە، بەڵام لە رووى ئیداره‌ییه‌وه سه‌ر به حکومەتی هەرێمی کوردستانە.