بە هاوکاری ئاسایش
دژەتیرۆری عێراق: “دوو تیرۆریستمان لە سلێمانی دەستگیر کرد”
964+
شۆڕش قادری
دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی لە سلێمانی بە هاوکاری ئاسایشی شارەکە راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 23.9.2024 دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە چوارچێوەی زنجیرەیەک هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنی ئاسایش لە هەرێمی کوردستان، هێزەکانمان توانیان دوو تیرۆریست لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر بکەن”.
دژە تیرۆری عێراق ناسنامەی ئەو کەسانەی ئاشکرا نەکردووە و زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق بەردەوام دەبێت و بە هەموو توانایەکەوە پارێزگاری لە خاکی وڵاتەکە دەکەن.