بچن چەکى پارەى گەنم وەربگرن

سایلۆى سلێمانى جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە

964+

وریا فەتاح

سایلۆى سلێمانى ئاگادارى ئەو جوتیارانە دەکاتە کە گەنمیان رادەست کردووە، سبەینێ سەردانیان بکەن بە مەبەستى وەرگرتنى چەکى شایستە داراییەکانیان.

ئەمڕۆ دوشەممە، سایلۆى سلێمانى بڵاوى کردەوە،” ئاگاداری ئەو جوتیاران دەکەین کە گەنمیان رادەست بە سایلۆ کردووە، سبەی سێ شەمە 24.9.2024، لە مستندی ژمارە بیطاقەی 411 بۆ 545 سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن لە ناحیەی پیرەمەگروون بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان”.

لەسەر ئەو بابەتە 964 پەیوەندى بە نەسرین عەلى، بەڕێوەبەرى سایلۆى سلێمانى، ئەو رایگەیاند: ئەوەى گەیشتووە گوژمەى یەکەمە و  بڕەکە 67 ملیار و 84 ملیۆن دینارە و سبەینێ دابەش دەکرێت.

پارەی گەنمی جوتیارانى هەرێم بۆ ئەمساڵ 485 ملیار دینارە، 685 هەزار و 974 تۆن گەنمى جوتیارانیش لەلایەن سایلۆکانی هەرێمی کوردستانەوە وەرگیراوە.

"سودانى واژۆى لەسەر نوسراوى خەرجکردنى پارەى گەنمى جوتیاران کردووە"