50 هەزار دۆسییەی لەلایە

تاپۆی چەمچەماڵ لە باڵەخانە تازەکەیان دەستیان بەدەوام کردەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

خانووبەرە”تاپۆی” چەمچەماڵ دوای گواستنەوەیان بۆ باڵەخانە نوێیەکەیان، دەستیان بە کارکردن کردەوە، شوێنە نوێیەکەیان دەکەوێتە نێوان بانکی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای چەمچەماڵ، پشت بەشی هاتوچۆی شارەکە.

لە 12.9.2024 بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ئاگاداریی نامەیەکدا کە 964 بینی بووی، ئەوەیان ئاشکرا کردبوو، “بۆ ئەوەی بگوازنەوە بۆ باڵەخانە نوێیەکەیان، ماوەی یەک هەفتە و بە کاتی کارەکانیان رادەگرن و هیچ مامەڵەیەک ئەنجام نادەن بۆ هاوڵاتییان”.

لە نوێترین راگەیەندراویدا، قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ دەڵێت، رەمەک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانووبەرەی کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی کۆبووەتەوە، دەستخۆشی لێ کردوون لە ماوەی هەفتەیەکدا کەل وپەل و دۆسیەکانی فەرمانگەکەیان بۆ بینای نوێ گواستووەتەوە.

ئێستا بەڕێوەبەرایەتییەکە دەستیان بە کارکردن کردووەتەوە و دەتوان سەردانیان بکەن، بەپێی ئەو داتایە بێت کە قایمقامیەت بڵاوی کردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانوبەرەی چەمچەماڵ (تاپۆ) زیاتر لە 50 ساڵە لە قەزای چەمچەماڵ کراوەتەوە و زیاتر لە 50 هەزار دۆسیەی خانووبەرەی هاوڵاتیانی تێدایە کە پێکهاتووە لە دۆسیەکانی قەزای چەمچەماڵ و هەشت ناحیە و زیاتر لە 350 گوند.

دیمەنی باڵەخانە نوێیەکەی خانووبەرەی چەمچەماڵ؛