سێمێڵ

 لە رووداوێکى هاتوچۆدا ژنێکى تەمەن 70 ساڵ گیانى لەدەست دا

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

ژنێکی تەمەن 70 ساڵ لەکاتى تێپەڕین لە شەقامەکانى کۆمەڵگەى مەرینا لە سنوورى قەزاى سێمێڵ، بە رووداوى هاتوچۆ گیانى لەدەست دا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22.9.2024، ژنێکى دانیشتووى زاخۆ لەگەڵ کەسوکارەکەى بۆ سەردانى کچەکەیان دەچنە کۆمەڵگەى مەرینا، بەڵام لە کاتى پەڕینەوە لە شەقامێک ئۆتۆمبیلێک لێى دەدات و لەشوێنى رووداوەکە گیان لەدەست دەدات.

هەیسەم بەربهاری، وتەبێژی بنکەی تەندروستی 122 بە 964ـی وت، دواى ئاگادارکردنەوەمان لە رووداوەکە، تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە و تەرمەکەیان بۆ پزیشکى دادى دهۆک گواستووەتەوە.

وتیشی،” ژنەکە تەمەنی 70 ساڵە و دواى توێکارى پزیشکى تەرمەکە رادەستى کەسوکارەکەى دەکرێتەوە”.

“شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکە ژنەکەى بەجێهێشتووە و هەڵاتووە و لە ئێستادا پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنى”، هەیسەم بەربهارى واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پیک ئەپێک دوو رووداوى هاتوچۆى دروستکرد

پیک ئەپێک دوو رووداوى هاتوچۆى دروستکرد