چاوەڕێ دەکرێت ئەم هەفتەیە بانگەشە دەستپێبکات

ئومێد خۆشناو: شاری هەولێر بۆ بانگەشە و هەڵبژاردن ئامادەیە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، شاری هەولێر ئامادەباشیی تەواوی كردووە بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و پرۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

ئومێد خۆشناو ئەمڕۆ یەكشەممە 22.9.2024 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، شاری هەولێر هەموو ئامادەكارییەكی تەواو كردووە بۆ پێشوازی لە بانگەشەی هەڵبژاردن و هەروەها پرۆسەی هەڵبژاردنیش.

وتیشی، “بە هیوای ئەوەین بەزمینەڕەخساندن بۆ سەرجەم لایەنەکان لە بانگەشە و پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن و پابەندبوون بە بڕیار و رێنماییەکانی کۆمیسیۆن، هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو بەڕێوەبچێت”.

كاندیدێكی هەڵبژاردنی پەرلەمان دوورخرایەوە و یەكی دیكە...

كاندیدێكی هەڵبژاردنی پەرلەمان دوورخرایەوە و یەكی دیكە گەڕایەوە ركابەری

قسەكانی پارێزگاری هەولێر، دوای ئەو كۆبوونەوەیە دێت، كە ئەمڕۆ سەبارەت بە داڕشتنى پلان و ئامادەکاریی تایبەت بە بەڕێوەچوونى پرۆسەى بانگەشەى هەڵبژاردنی پەرلەمانى کوردستان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، لەگەڵ بەرپرسى نووسینگەى هەولێرى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەڕێوەچوو.

پارێزگاری هەولێر ئەوەشی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لە بارەى دابینکردنى پێداویستییەکان بۆ سەرکەوتن و باش بەڕێوەچوونى بانگەشەى هەڵبژاردن لە سنوورى پارێزگاى هەولێر کرد و جەخت لە ئامادەباشیی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزەکانی ناوخۆ و گرتنەبەرى رێکاری پێویست کراوە بۆ بە جێگەیاندنی ئەرکەکانیان.

چاوەڕێ دەكرێت ئەم هەفتەیە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، كە سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی كوردستان دەكات، دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن رابگەیەنێت.

بڕیارە 20.10.2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت و دوو رۆژ پێش ئەو وادەیەش دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت.

"لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا دار و دیوار مەكەن بە سیكۆتین و لەزگە و بزمار"