كەسوكاری قوتابیان چی دەڵێن؟
بازاڕەکان پڕن لە پێداویستی قوتابخانەکان و باری دارایی خەڵکیش ناجێگیرە
+964
ڕاژان باجەڵان – خانەقین
لەگەڵ دەستپێکی ساڵی خوێندن و نزیک بوونەوەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بازاڕەکان پڕبوونە لە کەل وپەلی قوتابخانەکان بەڵام گرانی و بێ پارەیی بەرۆکی هاوڵاتیان بەرنادات .
مستەفا عەلی خاوەن دوکانێکە لە بازاڕی خانەقین و بۆ 964ی گێڕایەوە، جلوبەرگی قوتابخانەکان لەم رۆژانەدا داواکارییەکی زۆری لەسەرە و هەرمنداڵێک لە قۆناغەکانی سەرەتایی ئەگەر یەک دەست جلوبەرگ و جانتا بکڕێت، نزیکەی 40 هەزاری دەوێت وەک کەمترین خەرجی .
ماجد زەرگۆشی، کە یەکێک لە گەورەترین دوکانەکانی پێداویستی قوتابخانەی هەیە و بە 964ی وت، تەنیا کڕینی دەفتەر و قەڵەم و جانتا بۆ قۆناغێکی سەرەتایی 35 هەزاری دەوێت و بۆ قۆناغەکانی ناوەندی و دواناوەندی، ئەگەر مەلزەمە و کتێب بکڕێت، لەوانەیە هەتا 200 هەزار دیناریش بگات .
ئەیاد عەباس هاوڵاتییەکی خانەقینییە و خاوەن دوو منداڵە و بە 964ی وت، “بۆ هەردوو منداڵەکەم بایی نزیکەی 150 هەزار جلوبەرگ و پێداویستی تری قوتابخانەم کڕیوە، ئەم بڕە پارەیە بۆ کەسی بێ موچە و فەرمانبەری کوردستان زۆرە و لەوانەیە لە توانای نەبێت دابینی بكات”.
964 تێبینیی ئەوەی كردووە، ئەمساڵی خوێندن بارگرانییەکی زۆری بۆ هاوڵاتیان دروستکردووە، لەلایەک قوتابخانەکانی سەر بە حکومەتی عێراق کتێبی پێویست لە قوتابخانەکان دابەش ناکەن، لەلایەکی دیكەشەوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ماوەیەكە دواکەوتووە.
پێداچوونەوە:ئەرسەلان عەبدوڵا
قوتابیانی بێ باوک بێبەرامبەر جلوبەرگی جەژنیان بۆ دابین دەکرێت
قوتابخانە
لە ماوەی شەس رۆژدا
300 هەزار لیتر نهوتى سپی بهسهر ناوهندهكانى خوێندن له ههلهبجه دابهشكرا
پرسیارەکە دەبەنە ماڵەوە بۆی
قوتابییەک پێش تاقیکردنەوە قاچی دەشکێ
خاوەن پێداویستی تایبەت لە سلێمانی
لە رۆژی جیهانیی خۆیاندا لە بری ئاهەنگگێڕان كاروكاسبی دەكەن
"ویستم وانەی سەربەستی و ئازادی بڵێمەوە"