گەشتەکان نەوەستاون

فڕۆکەی گەشتیاری هەرێم و ئێف 35ـی ئیسرائیل بە ئاسمانی بەیروتەوەن

964+

ژووری هەواڵ

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئەمڕۆ بە فڕۆکەی ئێف 35 باشووری بەیروتی پایتەختی لوبنانیان بۆردومان كردووە، رۆژانی رابردووش تەقینەوەی ئامێرە بێتەلەکانی حزبوڵا دۆخەکەی هێندەی دیکە ئاڵۆز کردووە، بەڵام لەم بارودۆخەدا گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی هەفتانە چەند جارێک بۆ بەیروت بەردەوامن و نەوەستاون.

بە گوێرەی خشتەی گەشتەکان کە لە وێبسایتی فەرمی فڕۆکەخانەی سلێمانی هەیە، بۆ رۆژی یەکشەممە 22.9.2024، گەشتێکی راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەکەوە بۆ بەیروتی پایتەختی لوبنان هەیە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە 964ـی وت، هیچ ئاگادارکردنەوە و نووسراوێک بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی نەنێردراوە کە بڵێت رەوشەکە ئاڵۆزە و مەترسی هەیە، گەشتەکان بۆ بەیروت رابگرن.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، “گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە وەک رۆژانی ئاسایی بەردەوامە و هەفتانە دوو رۆژ گەشتی راستەوخۆ هەیە”.

لە خشتەی گەشتەکانی ویبسایتی فەرمی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریش دەردەکەوێت دوێنێ 19.9.2024، لە سەروبەندی تەقینەوەی ئامێرە بێتەلەکانی حزبوڵا، گەشتێکی راستەوخۆ لە دەوروبەری کاتژمێر 5:30ـی ئێوارە ئەنجامدراوە.

هەر ئەمڕۆ هەینی 20.9.2024، حزبوڵای لوبنان پێش هێرشەکەی ئیسرائیل، رایگەیاند بە زیاتر لە 100 موشەک ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج.

کۆمپانیایەکی وەهمی ئەو ئامێرانەی دروستکردووە کە لە لو...

کۆمپانیایەکی وەهمی ئەو ئامێرانەی دروستکردووە کە لە لوبنان تەقینەوە