ئه‌وانه‌ى كه‌وتوونه‌ته‌ دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

هه‌رێم به‌ داتا هاوكارى به‌غدا ده‌كات بۆ‌ پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌ پیسبووه‌كان به‌ مین و ته‌قه‌مه‌نى

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ده‌زگاى مینى هه‌رێم ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ به‌غدا هاوكار ده‌بن بۆ پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچه‌ پیسبووانه‌ به‌ مین و ته‌قه‌مه‌نى كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، هاوكاریه‌كه‌شیان ته‌نیا به‌ پێدانى داتاو زانیاری ده‌بێت.

ماوه‌یه‌كه‌ له ‌نێوان هه‌ردوو ده‌زگاى مین یاداشتێك واژۆكراوه‌ بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى كردنى یه‌كترى، بۆئه‌مه‌ش وه‌فدێكى هه‌رێم چه‌ند رۆژێك بوو چوبووه‌ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و یاداشتى لێكتێگه‌یشتنه‌یان كارا بكرێت و به‌ كرده‌وه‌ هاوكار و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر بن.

عه‌لى میرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی ته‌كنیكی دەزگای کاروباری مینى هه‌رێم، به‌ 964ـى راگه‌یاند، له ‌سه‌ردانى ئه‌مجاره‌یان بۆ به‌غدا باسیان له‌و ناوچه‌ پیسبووانه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستانن و پاككردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن ده‌زگاى مینى به‌غداوه‌ ده‌كرێت.

وتیشی “ئێمه‌ وه‌ك داتا و زانیارى له‌سه‌ر ئه‌م ناوچانه‌ هاوكارى به‌غدا ده‌بین، چونكه‌ ناتوانین تیمه‌كانمان بنێرینه‌ ئه‌م ناوچانه‌”.

ناوچه‌ پیسبووه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم كه‌وتووه‌نه‌ته‌ سنووره‌كانى كه‌ركوك، داقوق و دبس و پێشتر له‌سنوورى كارى ده‌زگاى مینى هه‌رێم تۆمار كراون كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ى به‌گشتى 35 كیلۆمه‌تره‌.

روونیشیكرده‌وه‌، به‌ده‌ركردنى ئه‌و رووبه‌ره‌ى كه‌ پێویسته‌ عێراق له‌و ناوچانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم پاكیان بكاته‌وه‌، ئه‌وا هێشتا هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ 220 كیلۆمه‌تر خاكى پیسبووى به‌مین و ته‌قه‌مه‌نى ده‌مێنێت.

وڵاتى سلۆڤینیا بۆ دوو ساڵى دیكه‌ش هاوكارى ده‌زگاى مین...

وڵاتى سلۆڤینیا بۆ دوو ساڵى دیكه‌ش هاوكارى ده‌زگاى مینى هه‌رێم ده‌كات