کوڕە ئاسنینەکەی هەولێر
بازوویەکی پۆڵاین و جوڵەی زۆر زەحمەت
964+
ژووری هەواڵ
لەش و لارێکی پتەوو بازوویەکی پۆڵاین، ئەوەی ئەم کوڕە دەیکات بە هەموو کەس ناکرێت، دەبێت هەم جەستەی باش بۆ ئامادە بکەیت و هەم ئیرادەی بەردەوامیت هەبێت.
ئیبراهیم نەبەز گەنجێکی تەمەن 24 ساڵە، چەند ساڵێک پێش ئێستا بە رێکەوت فێری ئەم وەرزشە بووە، بەڵام ئێستا بووەتە راهێنەرێکی لێهاتوو دەیان گەنجی تر ئیلهامی لێ وەردەگرن.
ئەم وەرزشە پێی دەوترێت کالیسانیکس، یەکێکە لە بەهێزترین و زەحمەتترین راهێنانەکانی جەستە، لەم یارییەدا هەموو ماسولکەکان بە قورسایی جەستە خۆی دروست دەکرێن و کاتێک کەسەکە دەگاتە قۆناغێکی پێشکەوتوو، ئیتر زۆر لێهاتوونە باڵانسی جەستەی خۆی رادەگرێت.
ئیبراهیم نەبەز لە کوردستاندا نموونەی کەمە، لەم بەرهەمە ڤیدۆییەدا هەموو شتێک باسکراوە.