هێڵی ئاسمانی عێراقی ئاپەکەی کارا کرد

لە کاتی گەشتدا جانتاکەتان ونبوو لە رێگەی ئاپەوە داوای بکەنەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

هێڵی ئاسمانی عێراقی ئەپڵیکەیشنێکی نوێ لەسەر ئامێرەکانی مۆبایلە زیرەکەکان کارا کرد، ئەوەش بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی گەشتکردن تا وادەی گەشت تۆمار بکرێ و هەر ونبوونێک روویدا ئاسان گەشتیاران بە هێڵەکە بگەیەنێت.

ئەم هێڵە کە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی عێراق سەرپەرشتی دەکات، لە نوێترین کاریدا خستنەکاری ئەپڵیکەیشنی نوێی خۆی بۆ مۆبایلە زیرەکەکان راگەیاند، کە لە ئامانجەکەیدا ئاسانکاریی بۆ ئەزموونی گەشتکردن و سەرنشینانی هێڵی ئاسمانی عێراقی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری داهێنەرانە گەڕاندووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 17.9.2024و رەنا روفەیعی لە ئیدارەی راگەیاندنی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە بڵاوکراوەیەکدا کە دەست 964 کەوتووە دەڵێت، ئەو ئەپڵیکەیشنە نوێیە، کە بە هەوڵی ستافی کۆمپانیاکە لە بەشی (بازرگانی و ئایتی) بەرهامهاتووە، رێگە بە گەشتیاران دەدات بلیت حجز بکەن و حجزکردن بە ئاسانی بەڕێوەببەن.

هەروەها، ئەگەری گواستنەوە بۆ خزمەتگوزاری جانتای ونبوو بە هاوکاری لەگەڵ پلاتفۆرمی زانیاری ئەلیکترۆنی کارا کراوە، جگە لە یارمەتیدانیان بۆ ئاگاداربوون لە دوایین پێشهاتەکان سەبارەت بە گەشتەکانی کۆمپانیاکە، ئەپڵیکەیشنەکە لە ئێستادا بەردەستە بۆ داگرتن لە پلاتفۆرمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید.

بۆ IOS
https://apps.apple.com/us/app/iraqi-airways/id1455860304

بۆ Android

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.iraqiairways.merci.ia&pcampaignid=web_share

پێنج هەزار کەس بە هێڵی ئاسمانی عێراقی گەشتیان کردووە

پێنج هەزار کەس بە هێڵی ئاسمانی عێراقی گەشتیان کردووە

زیاتر لە 83 هەزار هاوڵاتی بە هێڵی ئاسمانیی عێراق گەشتیا...

زیاتر لە 83 هەزار هاوڵاتی بە هێڵی ئاسمانیی عێراق گەشتیان کردووە

 بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ئەر...

 بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە