پاییز نزیکە
سبەی جەوەكە تەواو فێنك دەبێت
964+
شۆڕش قادری
لە وەرزی پاییز نزیک دەبینەوە و تادێت پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزێت و کەشەکە فێنک دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە 17.9.2024 ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
هاوکات سبەی چوارشەممە 18.9.2024 ئاسمان پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم و پلەکانی گەرما یەک پلە زیاتر دادەبەزن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 35 پلەى سیلیزى
دهۆک: 35 پلەى سیلیزىسبی
کەرکوک: 38 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 36 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 36 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 26 پلەى سیلیزى
سۆران: 33 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 39 پلەى سیلیزى