دایكه‌كه سزادراوه و منداڵه‌كانیش بێسه‌رپه‌رشتن
نووسینگه‌ى مافى مرۆڤى گه‌رمیان دایکێک و منداڵه‌كانی به‌یه‌كترى شادكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ نووسینگه‌ى گه‌رمیانیان له هه‌وڵێكدا چه‌ند منداڵێكیان به دایكيان شادكرده‌وه، كه به هۆكارێك ماوەی چەند مانگێکە لەیەکتر دووركه‌وتبوونه‌وه.
هۆكارى دووركه‌وتنه‌وه‌یان ئه‌وه‌بوو كه دایكى ئه‌و منداڵانه سزادراوه و له گرتووخانه ژیان به‌سه‌رده‌بات.
لیژنه‌یه‌كی نووسینگه‌ى گه‌رمیان سه‌ردانى به‌شی گرتن و گواستنه‌وه‌ى ئه‌م ئیداره‌یه‌ى كرد، له‌باره‌ى یه‌كتربینین (مواجهه) قسه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى گرتووخانه‌كه كردبوو، به گرنگیان زانیبوو دایكه سزادراوه‌كه له‌گه‌ڵ پێنج له منداڵه بێسه‌رپه‌رشته‌كانى یه‌كترى ببینن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ماوه‌ى دوو مانگه ئه‌م منداڵانه دایكی خۆیان نه‌بینیوه، ئه‌وانیش دواى كاركردنیان له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه لەسەر داوای دادگای تاوانەکانی گەرمیان، دایکەکە هێنرابووە بەشی گرتن و گواستنەوە و توانرا بە ئۆتۆمبیلێکی نووسینگەى مافى مرۆڤیش منداڵەکان ببرێنە ئه‌م بەشه و چاویان بە دایکیان بکەوێت و بۆ چەند کاتژمێرێک لای دایکیان بمێننەوە.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌ى به جۆرى سزادانى دایكه‌كه و شوێنى ئێستاى حه‌وانه‌وه‌ى پێنج منداڵه‌كه نه‌كردووه.