كێشه‌ى كه‌مئاویان بۆ دروست ببوو

120 دۆنم برنجى چێندراوى ئامێدى لە وشكبوون رزگاركرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كشتوكاڵى دهۆك له‌رێگه‌ى دابینكردنى كه‌لوپه‌ل و پێداویستى گواستنه‌وه‌ى ئاو، 120 دۆنم زه‌وى به‌ برنج چێندراو، له‌ سنوورى قه‌زاى ئامێدی له‌ وشكبوون رزگار كرد.

جوتیارانى خاوەن کێڵگەکان رووبه‌ڕووى كه‌مبوونه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ ئاوه‌كانیان ببونه‌وه‌، بۆیه‌ هانایان بۆ قایمقامییه‌ت و كشتوكاڵى قه‌زاكه‌یان برد و ئه‌وانیش كشتوكاڵى دهۆكیان له‌و بابه‌ته‌ ئاگادار كرده‌وه‌.

برنجه‌ چێندراوه‌كه‌ له‌ سنوورى دوو گوندى ئامێدییه‌، ئه‌وانیش گونده‌كانى خاستۆ و لاتكایه‌.

كشتوكاڵى دهۆك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پێشتر لیژنه‌یه‌كیان بۆ به‌دواداچوونى ئه‌م كێشه‌یه‌ ناردووه‌ته‌ ئه‌م دوو گونده‌، كه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كێشه‌كه‌ كاتى نییه‌ و به‌ ئاسانى چاره‌سه‌ر نابێت، بۆیە کەلوپەلى پێویستیان بۆ جوتیاران دابین كردووه‌.

ده‌شڵێت، له‌ رێگه‌ى بۆرییه‌وه‌ ئاویان له‌ سه‌رچاوه‌ى دیكه‌ بۆ كێڵگه‌ برنجه‌كانى ئه‌م دوو گونده‌ دابینکردووه‌ و به‌ گشتى پێویستى به‌ 640 مه‌تر بۆرى هه‌بوو و بۆیان داندرا و چاره‌سه‌رى كاره‌باشیان بۆ كردوون.

ئه‌مساڵ له‌ ده‌شتى هه‌ریر و باتاس برنجی سه‌دری بۆند...

ئه‌مساڵ له‌ ده‌شتى هه‌ریر و باتاس برنجی سه‌دری بۆندرا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت

زیاتر لە 20 هەزار دۆنم برنج لە پارێزگای دهۆک چێندراوە

زیاتر لە 20 هەزار دۆنم برنج لە پارێزگای دهۆک چێندراوە