لە هەڵەبجە

گەنجێك تەنکی بەنزینی ئۆتۆمبێلی پێدا تەقییەوە و گیانی لەدەست دا

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

لە هەڵەبجە گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ دوای ئەوەی تەنکی بەنزینی ئۆتۆمبیڵێکی پێدا تەقییەوە، گیانی لەدەست دا.

شەوی رابردوو 15.9.2024، لە ھەڵەبجە، گەنجێک بە ماتۆڕسکیل خۆی بە ئۆتۆمبێلێکدا کێشا و بەوهۆیەوە تەنکی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکە پێیدا تەقییەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەڵەبجە کرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا، ئەمڕۆ 16.9.2024 بەهۆی زۆری سووتاوییەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، “شەوی رابردوو دوای کاتژمێر 10ی شەو گەنجێک ھێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەڵەبجە، کە نزیکەی %90 ی جەستەی سووتابوو، راستەوخۆ رەوانەی سلێمانی کرا و ئەمڕۆش گیانی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، گەنجەکە ناوی رەوەند زانا لەتیفە، تەمەنی 17 ساڵە و دانیشتووی ھەڵەبجەیە.

تەندروستی هەڵەبجە گوند بە گوند دەگەڕێ

تەندروستی هەڵەبجە گوند بە گوند دەگەڕێ

هێڵێکی گواستنەوەی تایبەت بۆ شاری پزیشکی هەڵەبجە دادەن...

هێڵێکی گواستنەوەی تایبەت بۆ شاری پزیشکی هەڵەبجە دادەنرێت