بگەڕێنەوە فەرمانگەکانیان

ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ موچەیان کردووە بایۆمەتری تەواو نەکەن موچەیان دەبڕدرێت

+964

توانا نەقی

ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ موچەیان کردووە و بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە دەبێت بگەڕێنەوە فەرمانگەکانیان و پرۆسەکە ئەنجام بدەن ئەگینا موچەکانیان دەبڕدرێت.

تەندروستی راپەڕین بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ موچەیان وەرگرتووە و بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی بایۆمەتری، بەزووترین کات سەردانی فەرمانگەکانیان بکەن.

دەشڵێت، ئەگەر زوو سەردانیان نەکەن ناویان لە لیستی موچە دەسڕێتەوە و دووبارە تۆمار ناکرێتەوە.

وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دوامۆڵەت بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری مانگی تشرینی دووەمی 2024ـە.

پەرلەمانتارێک بە تەیف سامی وتووە ناوەکانی بایۆمەتری ت...

پەرلەمانتارێک بە تەیف سامی وتووە ناوەکانی بایۆمەتری تەوتین بکات