رێگەی هات و نەهات

گەنجێكی كورد لە چووپە ژێرئاوكەوتووەكەی نۆكەندی ئینگلیزی گیانی لەدەست دا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

چووپێکی گواستنەوەی پەنابەران لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا ئەمڕۆ یەکشەممە 15.9.2024 لە نۆكەندی ئینگلیزی ژێرئاو كەوت، یەكێك لەوانە لە ناو چووپەكە بووە و گیانی لەدەستداوە، گەنجێکی خەڵکی دەربەندیخانە.

ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە، ناوی دیاری کامەرانە تەمەنی نزیکەی 25 ساڵە، دانیشتووی گوندی ئاوبارە لە قەزای دەربەندیخان.

سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە 964ى وت، “ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە، لەگەڵ باوکی بەیەكەوە رۆیشتوونەتە دەرەوەی وڵات، بەڵام لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا چووپەکەیان ژێر ئاو کەوتوە و کوڕەکە گیانی لەدەستداوە”

“ئەو چووپە ژمارەیەکی دیکە خەڵکی تێدا بووە، لەناویاندا کورد و دانیشتووی دیکەی دەربەندیخانیش ھەن، بەڵام تا ئێستا تەنیا گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە پشتڕاستکراوەتەوە،”سلێمان محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، تەرمی ئەو گەنجە گەڕێندراوەتەوە بۆ وڵاتی فەرەنسا و باوکی بەدیار تەرمی کوڕەکەیەتی، سبەینێش لە مزگەوتی حاجی ساڵحی گەڵاڵی لە قەزای دەربەندیخان پرسەی بۆ دادەنرێت”.

ئەمڕۆ ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، چووپێك لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا و نۆكەندی ئینگلیزی ژێرئاوكەوتووە، كە نزيكەی 60 كەسی لەسەربووە، هەشت كەسیش لەوان گیانیان لەدەستداوە و چەند كەسێكیش بێسەروشوێنن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە ترسی دیپۆرتکردنەوە پەنابەران هەوڵی خۆکوشتن دەدەن

لە ترسی دیپۆرتکردنەوە پەنابەران هەوڵی خۆکوشتن دەدەن