کەش و هەوا
دیسان پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
964+
توانا نەقی
ئەمساڵ وابزانم گەرما نیازی نییە خۆی بدات بەدەستەوە و بە پێی پێشبینیەکان ئەمڕۆ جارێکی دیکە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە لە چاو دوێنێدا.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵە و لە هەنفێک ناوچەش پەلە هەوری دەبێت، پلەکانی گەرماش ئەمڕۆ بەرزە و سبەینێ یەک پلە دادەبەزێت.
ئەمڕۆ یەک شەممە 15.9.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
خێراى با / لەسەرخۆدەبێت (05 – 15 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا.
مەوداى بینین / ( 9 – 10 ) کم.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 39
سلێمانی : 37
دهۆک : 38
کەرکوک : 40
هەڵەبجە : 38
زاخۆ : 39
سۆران : 36
حاجی ئۆمەران : 26
گەرمیان : 40