"بە فڕۆکەی ئێف16"

ژمارەیەک چەکداری رێکخراوی داعش لە سنووری خورماتوو کوژران

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

کاتژمێر 12:00ـی شەوی رابردوو لە سنوری هەر یەک لە گوندەکانی پەڵکانە و شۆراو، لەرۆژهەڵاتی خورماتوو، چەند مۆڵگەیەکی چەکدارانی داعش، بە فڕۆکەى ئێف16بۆردومان کران و ژمارەیەک چەکداریش کوژران.

محەمەد عەبدوڵا، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی پۆلیسی گشتیی خورماتوو بە 964ـی وت،”لەسەر بنەمای زانیاری ھەواڵگری شوێنی ئەو چەکدارانە دیاریکراوە و بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزی ئاسمانی عێراق و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان توانرا مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش بۆردومان بکرێت، لە نێوان هەر یەک لە گوندەکانی شۆرا و پەڵکانەی سنووری رۆژهەڵاتی خورماتوو.

وتیشی، “لە بۆردومانەکەدا ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران و کەرەستەی تەکنیکی و خۆراکی چەکداران لەناو مۆڵگەکان لەناوبران و خاپورکراون”.

سنووری گوندەکانی پەڵکانە و شۆراو بەدووری نزیکەی 15کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی قەزای خورماتوو و دەکەوێتە ناوچە بۆشاییە ئەمنییەکانى نێوان سوپاى عێراق و هێزى پێشمەرگە، ناوە ناوە کێوماڵ و ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنیی و سەربازییەکان ئەنجام دەدرێت بۆ نەھێشتنی چەکدارانی داعش.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سێ چەکدارى داعش کوژران و موڵگەکانیان خاپوورکران

سێ چەکدارى داعش کوژران و موڵگەکانیان خاپوورکران