ئاکرێ

کەمێک لەمەوبەر گەنجێکى تەمەن 17 ساڵ لە زێى گەورەدا خنکا

964+

وریا فەتاح

کەمێک لەمەوبەر، گەنجێکى تەمەن 17 ساڵ لە ئاوى زێى گەورەدا خنکا و تەرمەکەى دەرنەهێنراوەتەوە.

عەقید ئیبراهیم فەریف، بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى ئاکرێ بە 964ـى وت، چارەگێک لەمەوبەر ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکى خنکان و یەکسەر تیمەکانى ژێرئاو بەڕێکەوتن بۆ شوێنەکە بە مەبەستنى دۆزینەوەى تەرمەکەى”.

بە وتەى عەقید ئیبراهیم، گەنجەکە ناوى بارزان عومەرە و تەمەنى 17 ساڵە و دانیشتوى گوندى هیزایە لە ناحیەى بجیلی سەر بە ئاکرێ، کە لە رووبارى زێى گەورە لە سنوورى گوندى بوویە خنکاوە.

“ئەمساڵ لە سنوورى بەرگرى شارستانى ئاکرێ بەم حاڵەتەوە سێ رووداوى خنکان هەبووە و دوو کەسیش لە خنکان رزگارکراوە”، بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى ئاکرێ واى بە 964 وت.

گەشتیارێک لە دەریاچەى دوکاندا خنکا

گەشتیارێک لە دەریاچەى دوکاندا خنکا