هەفتەی رابردوو دواخرا
پەرلەمانی عێراق دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق “پەرلەمان” بڕیاری دا دووشەممەی داهاتوو دانیشتنەكانی دەستپێبكاتەوە.
بە پێی راگەیاندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنەكە، رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە و خوێندنەوە بۆ چەند بڕگە و بابەتێك دەكات.
ئەنجومەنی نوێنەران سێشەممەی رابردوو بڕیاری دواخستنی كۆبوونەوەكانی بۆ “كاتێكی نادیار” راگەیاند، بەڵام وادیارە دەگەڕێنەوە هۆڵی كۆبوونەوەكان.
بە پێی كارنامەی كۆبوونەوەی پێشوو، دەبێت لە كۆبوونەوەی دووشەممەش خوێندنەوە بۆ یاسای باری كەسی ژماره 188ی ساڵی 1959 و ههردوو مادهی 1 و 10 بكرێت، كە لە ماوەی رابردوودا پڕۆژەی هەمواری یاسای باری كەسی لە عێراق، كاردانەوە و مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
جگە لەو بڕگەیە، پێدەچێت پەرلەمانی عێراق خوێندنەوە بۆ ئەو پرۆژهیاسایە بكات، كە بڕیار بۆ دووباره گهڕاندنهوهی خانووبهره و زهوی بۆ ئهو كهسانە دەدات، كه پێشتر بهر ههندێك له بڕیارهكانی “ئهنجومهنی ههڵوهشاوهی سهركردایهتی شۆڕشی بەعس” كهوتوون، هەروەها چاوەڕوان دەكرێت پرۆژهیاسای بهكرێدانی زهوی كشتوكاڵی و دوو مادەی دیكەش خوێندنەوەیان بۆ بكرێت.