چیدی پێویستت بە کۆد نییە

ھاتوچۆی سلێمانی ئاسانکاری بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەکات

964+

شۆڕش قادری

بۆ دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری لە سلێمانی چیدی پێویستت بە وەرگرتنی کۆد نییە و دەتوانی راستەوخۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بکەیت.

بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی ھاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی وت، “لە رۆژی دووشەممە  16.9.2024 بەولاوە، چیتر بۆ ھەر کارێکی پەیوەست بە بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بارەگای بەرێوەبەرایەتیمان پێویست بە وەرگرتنی کۆد ناکات لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانییەوە”.

“ھاوڵاتی دەتوانێت راستەوخۆ سەردانمان بکات بۆ راییکردنی مامەڵەکەی بێ وەرگرتنی کۆد، وەک نوێ کردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری و ھەرکارێکی دیکە لە بەشی مۆڵەتی شۆفێری”، بەهمەن عەبدوڵا وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتی تەنھا بەرلەوەی بچێتە ژوورەوە، لای عەریزە نووسەکانی بەردەم بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی فۆڕمی تایبەت بە مامەڵەی بەشی مۆڵەتی شۆفێری پڕدەکاتەوە.

بەهمەن عەبدوڵا وتیشی، پێویستە هاوڵاتی سەرجەم بەڵگەنامە رەسەنەکانی پێبێت و راستەوخۆ بچێتە ناو بەڕێوەبەراتی هاتوچۆی سلێمانی بۆ تەواو کردنی مامەڵەکەی.

تێبینەرایەتیی باجی ئۆتۆمبێل لە ناو هاتوچۆی سلێمانی دە...

تێبینەرایەتیی باجی ئۆتۆمبێل لە ناو هاتوچۆی سلێمانی دەکرێتەوە

ئاگاداری ئەو رێنماییە تازانە بن کە هاتوچۆی سلێمانی بڵا...

ئاگاداری ئەو رێنماییە تازانە بن کە هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی کردوونەتەوە